وەرزشوانێکی عێراقی لە ئۆڵێمپیادی 2024 پاریس دوورخرایەوە

وەرزش 27/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چی روویدا: دوورخستنەوەی وەرزشوانێکی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس راگەیەندرا.

سەرچاوە: ئاژانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە پشکنینی ماددە وزەبەخشە قەدەغەکراوەکان (وادا) رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوتووە، سەجاد غانم یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی جۆدۆ ماددەی وزەبەخشی بەکارهێناوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ئێوارەی دوێنێ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس دەستیپێکرد و تەنها سێ وەرزشوان لە پاڵەوانێتییەکەدا نوێنەرایەتی عێراق دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا