بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی بە تۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕی سلێمانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد سەبارەت بەوەی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی پارەی لێدزراوە، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای بەدواداچوونەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە تۆمەتبار دزیبووی".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستتادا تۆمەتبار (چ.آ.ک) کە پێشینەی تاوانی هەییە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەکەشیدا ناوە".