قوباد تاڵەبانی: شەفافییەت هۆکاری سەرەکی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی ڤیدیۆیەکی لەبارەی ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەڵێت:" شەفافییەت.. ماڵپەڕێکی ئابوورییە کە ڕۆژانە کۆکراوەی دارایی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، رۆژانە و سات بەسات، بە وردەکاری بڵاودەکاتەوە".

بە ژمارە: بە پێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بریتی بووە لە 11 ملیار و 433 ملیۆن و 271 هەزار و 899 دینار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا