وەزیری دارایی: مووچەی هەموو چین و توێژەکان هاوتای عێراق دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: وەزیری دارایی و ئابووری دەڵێت " مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و تەواوی چین و توێژەکان هەنگاو بە هەنگاو هاوتای عێراق دەکرێت".

لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند:" لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە بە ناوی لیژنەی یەکخستنی ڕێکارە ئیداری و دارایی و ژمێریاریەکان،  زۆر یاسامان هەیە جیاوازە یاسا هەیە لێرە بەرکارە لە عێراق نەماوە بەپێچەوانەشەوە".

ئەمەشی وت: چاوەڕوانین ئەو لیژنەیە کارەکانی بەزووترین کات تەواو بکات تا بتوانین مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و پلە تایبەتەکان یەک بخەین".

زیاتر: بە وتەی وەزیری دارایی، هاوتاکردن و یەکخستن و ڕێکخستنەوەی مووچە هەموو چین و توێژەکان دەگرێتەوە، ئەوە جگە لە ناونیشانی وەزیفی کە پێویستی بە پێداچونەوە هەیە و جیاوازیمان هەیە لەگەڵ عێراق، چەندین جیاوازی تریش هەن لەوانە لەسەر ئاستی پەرلەمان و دادگا و تەمەنی خانەنشینی و پاداشتی کۆتایی خزمەت، ئەوانە هەمووی پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا