نزیکەی ٢٠ کارمەندی رێکخراوێکی سویسڕی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکران

جیهان 16/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

رێکخراوێکی سویسڕی ئاشکرایکرد، لە ئەفغانستان ١٨ کارمەندیان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەی نازانن.
نوێنەری هاوکاری نێودەوڵەتی کە رێکخراوێکی ناحکومی سویسڕییە رایگەیاند:" دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان ١٨ کارمەندی رێکخراوەکەمانیان لە پارێزگای غور دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ئەو تۆمەتەوە بەدەستنەگەیشتووە کە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی کارمەندەکانمان و بۆیە ناتوانین لێدوان لەبارەی بارودۆخەکەوە بدەین".
باسیلەوەشکرد:" هەر تۆمەتێک بخرێتە پاڵ رێکخراوەکەمان یان کارمەندێکمان، راستەوخۆ بەدواداچوون دەکەین و چاوبە هەر بەڵگەیەکدا دەکەین کە خرابێتەڕوو".
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی تاڵیبان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەوە بڵاونەکردووەتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 27 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 60 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا