توێژەرێكی ئیسڕائیلی پیلانێكی قەتەڕ بەهاوكاری ئێران دژ بە عێراق ئاشكرا دەكات

جیهان 19/11/2023

Alternate Text

رۆژنامەنوسێكی بەناوبانگ و توێژەرێكی ئیسڕائیل-ی رایگەیاند، قەتەڕە بە پیلانێك بە هاوكاری ئێران دەیەوێت ئەو سەركردانەی ئەمریكا فشاری بۆ دەركردنیان كردووە لە خاكی قەتەڕ، بەرەو عێراق بیاننێرێت و نوسینگەیەكی حەماسیش لە عێراق بكرێتەوە.
دكتۆر ئێدی كۆهین، رۆژنامەنوسی بەناوبانگ و توێژەری ئیسڕائیل-ی و نزیك لە دەستگای هەواڵگری ئیسڕائیل لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ واشنتن پۆست كە لێدوانەكەی پێش چاوپێكەوتنەكەی لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاوكردبووە،  رایگەیاند:" پیلانێكی قێزەون هەیە بۆ ئەوەی عێراق بكرێتە ناوەندێكی دیكە بۆ جەنگی تائیفی و نەتەوەی، ئەوەش لە رێگای كردنەوەی نوسینگەی چەكدارانی حەماس لە بەغدا، ئەوەش بە هاوكاری ئێران و قەتەڕ".
وتیشی:" لە ئێستادا ئەمریكا بە تووندترین شێوە فشاری لەسەر قەتەڕ كردووە كە گشت سەركردەكانی حەماس لە نموونەی ئیسماعیل هەنییە و سەڵاح عەروری كە سەركردەی باڵای ئەو جوڵانەوە تیرۆریستییەن لە وڵاتەكەی دەربكات و قەتەڕیش بە هاوكاری ئێران دەیەوێت ئەو سەركردانە بەرەو عێراق بنێرێت".
روونیشیكردەوە:" دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل لە رێگای زانیارییەكانی نزیك لە كۆشكی سپی ئەمریكا باس لەوەدەكەن، قەتەڕ بە ملیار دۆلاری وەك بەرتیلی بە چەندین لایەنی ئیسلامی، هێزی چەكدار و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و تەنانەت بە حەشدی شەعبیش داوە لە پێناو ئەوەی پشتگیری لەم پیلانە بكەن".
جەختی لەوەشكردەوە:" ئەم هەنگاوەی قەتەڕ ماڵی عێراقییەكان سەرلەبەری وێران دەكات و بەهاتنی ئەو سەركردانەی حەماس بۆ ناوخاكی عێراق ئەو وڵاتە بەرەو وێرانكاری دەبات و چارەنووسی غەززەش بە ملی عێراقییەكانیشیدا دەئاڵێنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا