جەعفەر شێخ مستەفا: یەکێتی هەمیشە لەبەرەی دژ بە دوژمن ئازایانە جەنگاوە

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیان و ڕۆحی پاکی گشت شەهیدانی رێگای رزگاری و ئازادیخوازانی گەلی کوردستان و شەهیدانی خاکی پیرۆزی کوردستان دادەنەوێنم".
ئاماژەی بەوەشکرد:" رۆژی شەهیدانی یەکێتی یادێکی مەزن و پڕ شکۆیە لە مێژووی پڕ سەروەریی و خەباتی بەردەوامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، یەکێتیی نیشتیمانی هەمیشە لە بەرەی دژ بە دوژمندا بێ سڵەمینەوە لە مەرگ، ئازایانە و بەوپەڕی بیروباوەڕەوە سەرکردە و پێشمەرگەکانی جەنگاوە، هەر لە شەڕە دەستەویەخەکانی شاخ و هێرشە پارتیزانەکانی ناو شاری تا ژووری زیندانییەکانی بەعسی فاشیزم و سەنگەری بەرگری دژ بە تیرۆریستانی داعش خوێن لە جەستەیدا چۆڕاوە".
باسی لەوەشکرد:" لەم یادەدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کەوا لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوامبین، کە هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانمان گیانیان لەپێناو بەخشی، بەرز و پیرۆز بێت یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی و هەمیشە سەربەرز و سەرفراز بن کەسوکار و خانەوادەی شەهیدەکانمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا