سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ دەربازی كۆسرەت رەسول و سەعدی پیرە بەشدارییان لە یادی شەهیدانی یەكێتی كرد

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری دەرباز كۆسرەت رەسول، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی بەشداریان لە رۆژی شەهیدانی یەكێتی لە هەولێر كرد.
لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی و دكتۆر مەجید حەمەدەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، لە گۆڕستانی گردەرەشەی شاری هەولێر بەشداریان لە یادی شەهیدانی یەكێتیدا كرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەك هەمیشە دووپاتی دەكەینەوە درێژەپێدەری كاروانی شەهیدان دەبین و بەوەفا دەبین بۆ خەبات و خوێنیان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا