جێگرەوەی حەلبوسی دیاریکرا

عێراق 21/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەمینداری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عیسا عیساوی، لەبری محەمەد حەلبووسی وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق دستبەکاردەبێت.

سەفوان گەرگەری، ئەمینداری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق، عیسا عیساوی، لەبری حەلبووسی دەبێتە پەرلەمانتار ".

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، جێگرەوەی محەمەد حەلبووسی ئەو کەسە دەبێت لەنێو سەرنەکەوتووەکانی بازنەی حەلبووسیدا زۆرترین دەنگی هێناوە، بەو پێیەش عیسا عیساوی کە ئەندامی هاوپەیمانیی عەزمە لەبری ئەو دەبێتە پەرلەمانتار.

رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە

لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراقیش، بڕیارە سبەی چوارشەممە لە دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەماندا بڕیاری لێوەبدرێت.

عیساوی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار خۆی کاندیدکردووە، بەڵام بەر لەو هەڵبژاردنە بەهۆی دوورخستنەوەی حەلبوسییەوە بووە پەڕلەمانتار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا