ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدانە لەسەر رەشنوسی یاسای هەموارکردنەوەی بودجەی گشتی عێراق تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

لایخۆیەوە: بریار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، دانیشتنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی هەمواری بودجە جیاوازە لە کۆبونەوەکانی پێشتر، چونکە فراکسیۆنەکان یەکدەنگن بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا