رێكاره‌كانی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بە سۆمۆ دەستیپێکرد

عێراق 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ستپێكردنی رێكاره‌كانی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمپانیای (سۆمۆ) ڕاگه‌یاند.

لێدوانی فەرمی: حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وه‌زاره‌تەکەیان  هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكردوه‌ به‌ رێکارەکانی دوبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

ئەوەشی وت: وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێم وەربگرێت و راستەوخۆ لە رێگەی سۆمۆوە بیفرۆشێت.

وتیشی: دەبێت هەرێم رۆژانە زیاتر لە 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رادەستی بەغدا بکات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكرێت له‌ رێگای بۆری عێراق - توركیاوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا