پیۆتر زلێنسكی پۆڵندی یاریزانی ئێستای ناپۆلی گڵۆپی سەوی بۆ نێرازووری ئیتاڵی هەڵكرد.
پاش ئەوەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی هەوڵەكانی خستەگەڕ بۆ قایلكردنی یاریزانی ناوەڕاستكاری پۆڵندی و یانەی ناپۆلی، توانی خواستی یاریزانەكە بۆ پۆشینی درێسی یانەكە لەم هاوینەدا بەدەست بهێنێت و وەك یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەكەی میلانەوە دەكات.
هەروەها بەپێی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی، یانەی خانمە پیرەكەی تۆرینۆ چاوی بڕیوەتەوە تۆنی كروزی، ئەستێرەی یانەی مێرەنگێ و دەیەوێت رازی بكات بەوەی وەك یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە یۆڤیەوە بكات و لە ئێستاشدا یۆڤی هەوڵەكانی بۆ ئەو یاریزانە دەستپێكردووە.