بۆ جاری سێیەم کۆتدیڤوار بووە پاڵەوانی ئەفریقیا

وەرزش 12/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە یاری کۆتایی جامی ئەفریقیا هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نەیجیریا بباتەوە و بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا بووەوە پاڵەوانی ئەفریقیا.

لە خولەکی 38ی یارییەکەدا کە شەوی رابردوو لە یاریگای "حەسەن ئەوتارا" لە کۆتدیڤوار بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی نەیجیریا توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، دوای ئەوەش لە هەردوو خولەکی 62 و 81 یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار توانییان گۆڵی یەکەم و دووەم بۆ خۆیان تۆمار بکەن، بەوەش بۆ جاری سێیەم توانیان نازناوی پاڵەوانی ئەفەریقیا بەدەست بهێنن.

کۆتدیڤوار یەکەمین هەڵبژاردەیە کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە ریزبەندی سێیەم بێت و بتوانێت نازناوی پاڵەوانی ئەفەریقیا بەدەستبهێنێت، 12مین جاریشە وڵاتی میوانداری پاڵەوانێتییەکە جامەکە بباتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا