لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی دوو سایدکردنی خەلەکان – دوکان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قائیمقامی قەزای دوکان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دوو سایدکردنی خەلەکان – دوکان دەستبەکاردەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دووکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیمێکی دروستکرد تاوەکو تاوتوێی پرۆژەی رێگای خەلەکان - دوکان بکەن و لە کێشەکان و ئاستەنگیەکان بکۆڵنەوە.

ئەمەشی وت: دوێنێ قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا رێکاری پێویست بگیرێتەبەر و بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخانبکرێت و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دەستبەکار ببێتەوە.

چی تر: تاوەکو رێگاکە کۆتایی پێدێت پارەی پێویستی بۆ تەرخاندەکرێت و لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی لەکاتی خۆیدا تەواو دەکرێت.

زیاتر: رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای بنگردیـش وەرگیراوە و ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ ئێمە و بەمزوانە دەستبەکارەکان دەکرێت.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

درێژتر لە هەواڵ 17 خولەک پێش ئێستا

کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی پوری دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا