لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە رێککەوتنێک ئەنجامدرا

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێک لەبارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە ئەنجامدرا.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەرێوڕەسمێکدا لەلایەن حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و عامر خەلیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکور لە عێراق و زەید یاسری، بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای عێراقی بریتیش پیترۆڵیەم واژو لەسەر رێکەوتنێکی گرنگکرا.

ئاماژە بەوەکراوە: رێکەوتنەکە بەمەبەستی لێکتگەیشتن بووە بۆ جێبەجێکردنی هەڵسەنگاندنی توانای دووبارە پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک.

ئەمەش هەیە: پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کۆمپانیای نەوتی باکور دەدرێت بە کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیەم BPـی بەریتانی، ئەوەش بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەیشتن بە باشترین تێکڕای بەرهەمی نەوت و گاز.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا