بابەتە
سەرەکیەکە: لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری
دەزگای هەواڵگری حكومەتی فیدراڵ ، لە سەر دۆسیەی كوشتنی كەسێک تۆمەتبارێک
دەستگیركرا.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای
ئەوەی لە ڕۆژی 17ـی 8ـی 2023 ژنێک لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بە خنكاوی
دۆزرایەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت
لەلایەن خزمێكی خۆیەوە كوژراوە و بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.
ئەمەش
هەیە: لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار
بەردەوام بوو، تا ئەو كاتەی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار دۆزرایەوە و توانرا
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری
حكومەتی فیدراڵ تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارە دەستگیربكرێت.
زیاتر:
لە ئێستادا تۆمەتبار ک ،ع، ف بە ناسنامە
عەرەب ، لەدایكبووی 2006 بەبڕیاری بەڕێز
دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە
تاوانەكەیدا.
چی تر:
تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارەوە هاتوەتە شاری سلێمانی و لە گەڕەكی سەرچناری شاری
سلێمانی هەستاوە بە خنكاندنی پوری خۆی.