پاش تێپەڕبوونی چەندین مانگ؛ چامپێنز لیگ دەگەڕێتەوە

وەرزش 12/02/2024

Alternate Text

پاش چەند مانگێك جارێكی دیكە دەست بە یارییەكانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوەنەكانی ئەوروپا دەكرێت و تێیدا چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت.

 بڕیارە سبەی سێشەممە كاتژمێر 11:00ی خولەكی شەو یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی یان پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت و چەندین یاری بەهێزیش تێیدا ئەنجام دەدرێت.

لە دەستپێكیشدا یاری نێوان كۆپنهەیگنی ئەڵمانی و مانچێستر سیتی ئەنجامدەدرێت، پاشان لەهەمان كاتتدا لایپزیگ و ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

رۆژی چوارشەممەش دوویاری دیكە ئەنجامدەدرێن و پاریس سانجێرمان و ریاڵ سۆسیداد رووبەڕووی یەك دەبنەوە و لە هەمان كاتیشدا ئایندهۆڤن و بروسیادۆرتمۆند بەرانبەر یەك یاری دەكەن.

بڕیارە یارییەكانی گەڕانەوەش لە(5 و 6/3/2024) بەڕێوەبچن. 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا