هاتوچۆی دهۆك دەربارەی تۆماركردنی سەرپێچییەكانی كامێراكانی تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكیدرەوە:" ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە كە لە رۆژی سێشەممەوە(20/2/2024) كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا كە دەكەوێتە سەر ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-دهۆك، دەكەونە كاركردن و سەرپێچی تۆمار دەكەن".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك بە (100) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دیاریكراوە، خێرایی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانیش (80) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا".