دوای تێپەڕینی چوار ساڵ
بەسەر بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی، تۆنی کروس دەڵێت، رەنگە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن
لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
تۆنی کروسی ئەڵمانی و
یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند:" رەنگە بەشداری یۆرۆی 2024 بکەم لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم، بەڵام
تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتاییم نەداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
پێویستە بە باشی بیر لە دووبارە گەڕانەوە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکەم بکەمەوە و
دواتر بڕیاری خۆم لەوبارەیەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنم".
لە ماوەکانی رابردوودا و
دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکرد، میدیاکانی ئەڵمانیا باسیان
لەوەکرد، راهێنەر و بەرپرسانی ئەڵمانیا هیەوڵی رازیکردنی تۆنی کروس دەدەن بۆ ئەوەی
جارێکی دیکە یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
لەدوای یۆرۆی 2020 کە
تیایدا ئەڵمانیا لە قۆناغی 16 و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەسەر دەستی
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کارەیە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە، تۆنی کروس وازهێنانی خۆی لە
یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.