بابەتە سەرەکیەکە: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی power of positivity بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر بەشێوازێکی دروست ئەنجامبدرێت مەلەکردن چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە مەلەکردن کاریگەری
کەسەر لەشجوانی هەیە و رووخسار هەیە و ئەو کەسانەی بەردەوام مەلە دەکەن، کەمتر
پیربوونیان پێوەدیار دەکەوێت.
ئەمەش هەیە: ئەو
کەسانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە، زۆر جار لەکاتی وەرزشکردندا هەناسەیان توند دەبێت، بەڵام
بە پێچەوانەوە وەرزشی مەلەکردن لە حەوزێکی داخراودا دەبێتە هۆی زیادکردنی رێژەی شێ
و رێگرە لە هەناسە توندبوون.
چی تر: مەلەکردن دەبیتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی سیەکان بە
هۆی خێرابوونی هەناسەدانەوە، کە ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی ئۆکسجینێکی زیاتر بچێتە
ناو سیەکانەوە، هەروەها بەهێزکردنی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی فشاری دەروونی و هەستکردن
بە ئاسوودەیی یەکێکی دیکەن لە سوودەکانی مەلەکردن.