لە سلێمانی یاسای رۆژنامەگەری ساڵی 2007 پیادە دەکرێت

درێژتر لە هەواڵ 24 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بە بڕیاری سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، بۆ لەمەودوا یاسای رۆژنامەگەری ساڵی 2007 پیادە دەکرێت.

نوسراوی فەرمی: سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە نوسراوێک کە واژۆی دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد'ـی پێوەیە، دو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنوسانەوە دەرکرد.

زیاتر: لە نوسراوەکەدا هاتوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی کارەکان بڕیارماندا بە؛

یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنوسان لەناو شاری سلێمانی وە یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.

دوەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت.

نوسراوەکە؛

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا