خامنەیی: بانگهێشتی ترەمپ بۆ دانوستاندن فریودانی رای گشتی جیهانە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانی دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکار وتارێکی پێشکەشکرد.

لێدوانی فەرمی: خامنەیی رایگەیاند؛ ئێران درێژە بە ڕێگای هێز و پێشکەوتنی خۆی دەدات و ئەمڕۆش بە پێچەوانەی تێڕوانینی کورتبینانە و روکەشانەی دوژمنانی، لە ساڵی رابردو بەهێزتر بوە و لاواز نەبوە، ئەمڕۆ توانای گەورەمان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە، کە ساڵی رابردو نەمانبوە.

ئەمەشی وت: ئەمڕۆ ئاژاوەچییەکانی جیهان دەڵێن دەبێت هەمو کەسێک گوێڕایەڵی ئێمە بێت و دەبێت بەرژەوەندییەکانمان لە پێشینەی خۆیاندا دابنن، بەڵام ئێران تاکە وڵاتێکە کە بە یەکجاری ئەمەی رەتکردوەتەوە.

چی تر: ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێمە ئامادەین بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران و داوای دانوستان دەکات، فریودانی بیروڕای گشتی جیهانە.

زیاتر: دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئێستای ئەمریکا نابێتە هۆی هەڵگرتنی "گەمارۆکان"، بەڵکو ئاڵۆزتریان دەکات، گەمارۆکان بێ کاریگەری نین، بەڵام ئەوە تاکە هۆکاری خراپی دۆخی ئابوری وڵات نین بەڵکو ئەوەی کاریگەرترە لە دروستکردنی ئەم کێشانە، خەم ساردی و ئیهمالی ئێمەیە.

زیاتر بزانە: رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دایە ئەمریکا و وتی؛ ئەگەر هەنگاوێکی هەڵە لەلایەن ئەمریکا و بریکارەکانیەوە هەبێت، ئەوا گەورەترین دۆڕاو ئەوان دەبن، ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین؛ بەڵام بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی یەکلاکەرەوەمان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا