ئەمڕۆ دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: كۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت .

کێ وتی: سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاند، '' ئەمڕۆ پێنجشەممە دیداری یەکێتی لە هەڵەبجە دەبێت و گفتوگۆی پرسە گرنگەکانی یەکێتی و سیاسەتی حزبەکەیان دەکرێت.

ئەمەش هەیە: دیداری هەڵەبجە شەشەم كۆنفرانسی چوارچێوەی دیداری دووەمە و تەوەرەكانی تاوتوێی سیاسەت و پرسەكانی یەكێتی دەكات، بەشێكی تەوەرەكان تایبەت دەبێت بە خولیا و روانگەكانی ئەندامەکانی ئەو حزبە لە دەڤەری شارەزوور.

باکگراوند: به‌ گوێره‌ی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمی ده‌ورییه‌و به‌شێكه‌ له‌ وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی ئەندامانی یەکێتی، یەکەم دیدار بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ی ئازاری 2022 دەستپێکرد و لە 31ی ئایاری 2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتیی یەکێتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا