"ئەمەریکا هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی "

عێراق 30/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چی روویدا: کەمێک پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوە لەناوچەکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل بیستران.

 

ئەمەش هەیە: میدیا عێراقییەکان هەواڵی کوژرانی ئەندامێک برینداربوونی سێ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبیان بڵاوکردەوە، هەروەها لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە جەخت لەوەدەکەنەوە، تەقینەوەکان بۆردمان بووە و لەلایەن ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە.

 

چی تر دەوترێت: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی کەربەلا و بابلدا دەسوڕێتەوە.

 

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە روونکردنەوەی نەداوە.

 

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 24 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 57 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا