بابەتە
سەرەکیەکە: هەندێک سەوزە میوە یارمەتیدەرن بۆ خۆپاراستن لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە
و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
کێ
وتی: پسپۆرانی بواری پشکنین و خۆپاراستن لە وەرەمە شێرپەنجەییەکان ئاماژە بەوە دەکەن: سەوزە و میوە
پێویستە بەشێکی گرنگی خۆراکی رۆژانە بێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە
شێرپەنجە و چەندین ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانی تێدایە.
ئەمەش
هەیە: سەوزە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کالۆری بۆیە باشترە رۆژانە لانیکەم
400 گرام سەوزە و میوە بخورێت.
چی دیکە: ئەو سەوزانەی رێژەیەکی زۆر دژە
ئۆکسانیان تێدایە وەک، برۆکلی و گێزەر و تەماتە و بیبەر، بەسودن بۆ خۆپاراستن لە
شێرپەنجە و باشتر وایە بە تازەیی بخورێن.
زیاتر: بیبەری زەرد و گێزەر رێژەیەکی زۆر لە
ماددەی بیتا کارۆتینیان تێدایە، ئەمەش لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و پرۆستات و مەمک و
سییەکان و گەدە دەتپارێزێت.