خوێن پژانی لوت چییە؟

تەندروستی 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: خوێن پژانی لوت، بریتیە لە بەربونی خوێن لە دەماری خوێنە بچوکەکانی ناوپۆشی لوت کە ناوپۆشی لوت یەکێکە لەو شوێنانەی خوێن بەری زۆر بۆ دەچێت.

کێ وتی: دکتۆر هەردی سیروان پسپۆری  نەخۆشیەکانی قورگ و لوت و گوێ رایگەیاند: بریتییە لە بەربونی خوێن لە دەماری خوێنە بچوکەکانی ناوپۆشی لوت ،کە ناوپۆشی لوت یەکێکە لەو شوێنانەی خوێن بەری زۆر بۆ دەچێت و ڕەنگە تووشی خوێن بەربون ببێت.

زیاتر: زۆربەی حاڵەتەکان لە بەشی پێشەوەی کۆڵەکەی لوتە و چارەسەری ئاسانە ، ئەگونجێت لە بەشی دواوەی کۆڵەکەی لوت و لاکانی بێت و پێویستی بە پشکنین و چارەسەر و چاودێری پزیشکی دەبێت.

ھۆکارەکانی؛

- زۆرجار نەزانراوە یاخود بێ ھۆکارە.

- وشکبوونی ناوپۆشی لوت بە تایبەتی لە جەوی زۆر سارد و وشک یان لە جەوی زۆر گەرمدا.

-  پەنجەکردن بە لوتدا.

-  بەرکەوتن و شکانی لوت.

-  نەخۆشییەکانی خوێن بەربون و کێشە لە مەیاندنی پەڕەکانی خوێن.

-  ھەوکردنی لوت و جیوبەکانی.

-  لە ھەندێ لە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی ناوپۆشی لوت.

چارەسەری سەرەتایی؛

بریتییە لە گرتنی لوت بە ھەردو پەنجە و دابەزاندنی سەر بەرەو خوارەوە بۆ ماوەی 10- 20  خولەک تا دەوەستێت یان تا نەخۆش دەگاتە نەخۆشخانە.

چارەسەری دیکە؛

- ڕاگرتنی خوێنەکە ئەگەر دیار بێت لە رێی دەرمان یان کەوی.

- یان دانانی پارچە شاشێک لە ناو لوت بۆ ماوەی 24 - 48 کاتژمێر.

- تا کردنی پشکنینی پێویست و زانینی ھۆکارەکە.

- ھەندێ جار پێویستی بە نەشتەرگەری ناوبینی لوت ھەیە تا شوێنی خوێن بەربونەکە ببینرێت و کەوی بۆ بکرێت و بوەستێنرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری مافی مەسیحییەکان دەبین

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا