بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا زانایان بەردەوامن لە
توێژینەوە لەسەر ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هێشتا بە تەواوی
نازانن بەرگری ڤاکسین لە توشبوون بەو پەتایە بۆ ماوەی چەنێک بەردەوام دەبێت.
دیبۆرا فۆلەر، توێژەر لەبارەی ڤاکسینەکان لە
زانکۆی واشنتۆن بە ماڵپەڕی "میدیکاڵ ئێکسپرێس"ی راگەیاندووە:"
پێویستە توێژینەوەکانمان لەسەر ئەو کەسانە تەواو بکەین کە ڤاکسینی کۆرۆنایان
وەرگرتووە، بۆ ئەوەی بۆمان دەربکەوێت لە چ خاڵێکدا ئەو کەسانە دووبارە توشی ڤایرۆسەکە
دەبنەوە ".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" تاوەکو
ئێستا ئەوەی لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە هەرەیەکە لە ڤاکسینی کۆمپانیای ڤایزەر و
مۆدێرنا کە لە دوو ژەم پێکهاتوون، بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ لە توشبوون بە
کۆرۆنا دەتپارێزن، بەڵام هێشتا تۆێژینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن ".