نازم عەلی کاکەیی، هونەرمەندی مۆزیکژەنی
کەرکوک لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
شەوی رابردوو، ٢٢ی نیسان، نازم عەلی کاکەیی،
هونەرمەندی مۆزیکژەنی شاری کەرکوک بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
نەخۆشخانەیەکی وڵاتی سوید کۆچی دواییکرد.
نازم عەلی کە خەڵکی گوندی زەنقەڕی قەزای
داقوقە لە کەرکوک، لە ساڵی ١٩٧٤ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدای تەواوکردووە، لەگەڵ
چەند هونەرمەندێکی دیاری عێراقی وەک کازم ساهر، یاس خزر و سەعدون جابر کاری
کردووە.
