ڤاکسینی ڤایزەریش کێشەی بۆ دروست بوو

تەندروستی 24/04/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە توێژینەوەیەکی ئیسرائیلیدا، توێژینەوەی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ڤاکسینی ڤایزەر و نەخۆشیەکانی دڵ دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ١٢ی ئیسڕائیلی، راگەیاندراوە کە حکومەتی وڵاتەکە لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی لێکەوتەکانی ڤاکسینی ڤایزەر و لەسەر ئەو کەسانەی کە بەکاری دەهێنن.

کەناڵەکە رایگەیاندووە:" ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەوە ئەنجام دراوە بۆ رای گشتی بڵاونەکراوەتەوە بەڵام بووەتە جێی نیگەرانی بەهۆی ئەوەی زانیارییەکی کەم ئاشکرا دەکات کە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کاریگەری لاوەکی دەبێت لەسەر تەندروستی کەسی بەکارهێنەر، کەو ئەویش خۆی لە نەخۆشیەکانی دڵدا دەبینێتەوە بەتایبەتی لە ئەو کەسانەی لە تەمەنی گەنجیدان".

لە هەواڵەکەدا ئەوەش راگەیەندراوە:" بەپێی ئاماری وڵاتەکە تا ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ڤاکسینەکەیان بۆ بەکارهێنراوە، بەڵام دوای چەند رۆژێک هەوکردنی ماسولکەی دڵ لە ٦٢ پیاوی خوار تەمەن ٣٠ ساڵ بەدیکراوە، ئەوەش وتراوە، هەر لەو ٦٢ کەسە ٥٦ کەسیان دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ جاری دووەم توشی کێشەی تەندروستی بوون، هەروەها ئەو دوو کەسەی دیکە لە ژنێک و پیاوێک پێکهاتوون کە گیانیان لەدەستداوە و پێش بەکارهێنانی ڤاکسینەکە کێشەی تەندروستیان نەبووە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا