نەڤیدی محەمەد زادە هاوسەرگیری کرد

هەمەرەنگ 25/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

نەڤید محەمەدزادە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدۆییەکی خۆی لەگەڵ خانمە ئەکتەر فریشتە حسێن بڵاوکردەوە، ئەمەش دەنگۆی هاوسەرگیری ئەو دوو ئەکتەرەی لێکەوتەوە.

پاش  ئەوەی شەوی رابردوو ٢٤ی نیسان ئەکتەری ناوداری  کورد و وڵاتی  ئێران، نەڤید محەمەد دزادە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدۆییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا لەگەڵ خانمە ئەکتەری ئەفغانی فریشتە حسێن لە ناو بەلەمێکدان و پیرۆزبایی یادی لە دایکبوون لەو خانمە ئەکتەرە دەکات، پێگە هەواڵییەکانی ئێران دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە  ئەکتەرە کوردەکە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو خانمە ئەفغانییەدا کردووە.
پێگە هەواڵییەکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو هاوسەرگیرییە لە ئێستادا تەنیا ئەوەی ماوەتەوە ئاشکرابکرێت بۆ راگەیاندنەکان
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر میدیا ئێرانییەکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردبووەوە کە نەڤید محەمەد زادە لە پەیوەندی خۆسەویستیدایە لەگەڵ خانم پریناز ازدیار، بەڵام نەڤید محەمدزادە بە پۆستکردنی ئەو گرتە ڤیدۆییە کە تێیدا لەگەڵ فریشتە حسێنیدا دەردەکەوێ کۆتایی بە هەموو ئە دەنگۆیانە هێنا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا