تەماتە یەکێکە لەو خۆراکانەی خواستێکی زۆری خەڵکی لەسەرە و رۆژانە زۆر بەکاردێت، هەرچەندە تەماتە زیاتر لەگەڵ سەوزەدا ناوی دەهێنرێت و بەکار دەهێنرێت، بەڵام شارەزایان بە میوە پۆلێنی دەکەن.
زاناکان کۆمەڵێکی سوودی تەمەتایەن خستووەتە روو کە پێشتر باس نەکراون، بە گوێرەی وتەی زانایان سوودەکانی تەماتە بریتین لەمانە:
١- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
٢- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
٣- یارمەتی سووتانی چەوری پێست دەدات
٤- یارمەتی ریخۆڵە دەدات بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرسکردن
٥- تەندروستی ئێسکەکان دەپارێزێت
٦- یارمەتیدەرە بۆ نەمانی هەوکردن