١٢ ساڵ بەر لە ئێستا
ژنێکی دووگیان لە هیندستان حەوت ئەندامی خێزانەکەی کوشت و بەهۆیەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، ئێستا منداڵەکەی کە
ئەوکات لە بەندینخانە لەدایکبوو، داوای راگرتنی بڕیارەکە دەکات.
بە گوێرەی تۆڕی هەواڵی " CNN " لە رۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٠٩ لە گوندێکی سەر بە ویلایەتی
ئەوتار لە باکوری هیندستان، ژنێکی دووگیان بەناوی شەبنەم عەلی کە ئەوکات تەمەنی ٢٢
ساڵان بووە، بەهۆی ئەوەی کەسوکارەکەی رێگربوون لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕە
بکات کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵدا هەبووە، حەوت ئەندامی خێزانەکەی خۆی بە تەور کوشتووە
".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو کاتەی شەبنەم
تاوانەکەی بە هاوکاری "سەلیم"ی خۆشەویستی ئەنجامدا، دووگیان بووە و لە
هەفتەی هەشتەمدا بوو، بەوهۆیەوە دادگای وڵاتەکە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ سەر ئەو
ژنە دەرکردووە، لەئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش دەبێتە یەکەم ژن لە ماوەی ٦٦
ساڵی رابردوودا لەو وڵاتە لەسێدارە بدرێت ".