دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەمەکوێرەدا ئاشکراکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسان، ئیفانا مورفی، توێژەر لە زانکۆی ئیست ئینجلیای
ئینگلتەرا رایگەیاندووە:" لەدوای بەدواداچوون و پشکنینی پاشماوەی
شەمشەمەکوێرەی جۆری " ناڵی ئەسپ" جۆرێکی نویی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەو
باڵندەیەدا دیاریکردووە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" ئەو جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهەمانشێوەی جۆرەکانی
دیکەی دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و پێویستە لەنزیکبوونەوە لەو جۆرە باڵندەیە خۆبپارێزرێت".