هۆشداری لەبارەی چەند خواردنێک لە ئێواراندا دەدرێت

تەندروستی 27/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشدارییان لەبارەی بەکارهێنانی چەند خواردنێک داوە لە کاتی ئێوارندا بەوەی زیانەکانیان زیاترە لە سوودەکانیان.

ئەو خواردنانە هۆشداری لە خواردنیان دراوە لە ئێواراندا:

1- مۆز، بەهۆی ئەوەی درەنگ لە گەدەدا هەرس دەبێت و هەناسەدانی کەسەکە لە کاتی خەودا قورس دەکات.

2- سێو، بەهەمان شێوە درەنگ هەرس دەبێت و بەهۆی ماددەی " بەکتین "ەوە تێیدا لەکاتی خەودا ترشەڵۆکی جەستە زیاددەکات.

3- خواردنە تونەکان، دەبێتە هۆی قەلەق بوونی کەسەکە و دروستکردنی رێژەیەکی زۆری میز.

4- شوکولاتە، بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە کافایین و ترشە ئەمینییەکان تێیدا.

5- چەرەسات، بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێیدا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا