لەئەنجامی گەڕانە شوێنەوارییەکاندا ١١٠ گۆڕی مێژووی چاخە جیاوازەکان لە
میسر دۆزرایەوە.
پێگەی " RT "ی روسی ئاماژەی بەوەکردووە:" ١١٠ گۆڕی مێژووی لە پارێزگای دەقهەلیەی وڵاتی میسر دۆزراوەتەوە کە مێژووەکانیان
دەگەڕێتەوە بۆ چاخە جیاوازەکانی مێژوو".
باسلەوەشکراوە:" بەشێک لە گۆڕەکان مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی
" بوتو ١ و٢ " ی میسری و بەشێکیشیان هی چاخی " هەکوس"ن و
گرنگییەکی زۆریان بۆ شارستانیەتی وڵاتەکە هەیە.

