چەند وێنەیەکی نەبیندراوی روداوەکەی ١١ی سێپتەمبەر بڵاوکرایەوە

هەمەرەنگ 28/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

هەرزەکارێکی ئەمریکی چەند وێنەیەکی نەبیندراوی رووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەری کە لەناو ئەلبوومی بنەماڵەکەی بووە بڵاوکردووەتەوە.

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاندووە:" گەنجێکی ئەمریکی بەناوی لیام ئینیا لە ئەلبوومی وێنەکانی بنەماڵەکەیدا چەند وێنەیەکیی نەبیندراوی رووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ی دۆزیوەتەوە و بڵاویکردووەتەوە".
هاوکات، لیام ئینیا ئاماژەی بەوەکردووە:"  لەکاتی سەیرکردنی ئەلبومێکی وێنەی خێزانەکەی بەناوی جەژنی خۆشەویستی ئەو وێنانەی بینیوە و بڕیاریداوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوبکاتەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ دا بەهۆی رووداوێکی تیرۆریستییەوە سێ هەزار کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا