توێژینەوەیەکی نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا بەرزبوونەوەی رێژەی موسوڵمانانی لەو وڵاتە ئاشکراکردووە.
نوسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا رایگەیاندووە:" لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەی موسوڵمانان لەو وڵاتە زیادیکردووە و موسوڵمانای ئەڵمانیا رێژەی ٦.٤ ٪ بۆ ٦.٧٪ دانیشتوان پێکدەهێنن".
باسلەوەشکراوە:" لەئێستادا ٥.٦ ملیۆن موسوڵمان لە ئەڵمانیا دەژین کە ٩٠٠ هەزار کەس لەماوەی شەش ساڵدا زیادیکردووە".