قوباد تاڵەبانی: رێوشوێنی توند دەگرینەبەر بەرامبەر هەرجۆرە زیادەڕەوییەک

کوردستان 03/06/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رێوشوێنی توند دەگرنەبەر بەرامبەر هەرجۆرە زیادەڕەوییەک لە کەرتی کارەبادا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی حوزەیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ بەشداریمکرد لە کردنەوەی پرۆژەیەکی کارەبادا لە کۆیە، کە دابینکردنی ١٠ گۆڕەو بوو بۆ ١٠ وێستگە، بە گوژمەی دوو ملیار و ٧٢٨ ملیۆن دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئامانجی حکومەتی هەرێم پشت بەستنە بە گازی سروشتی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، کە تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە".
ووتیشی:"پێداچوونەوە دەکەین بە شێوازی دابەشکردنی کارەبادا و ڕێوشوێنی توند دەگرینەبەر بەرامبەر هەرجۆرە زیادەڕۆییەک لەسەر ئەم کەرتە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا