بابەتە سەرەکیەکە: وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ میوانداریکردنی کۆبونەوەی لوتكه‌ی نێوان هەردو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و روسیا راگەیاند.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڵاویکردەوە: ستایشی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی
نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیای دەکەین کە 12ـی
شوبات ئەنجامدرا، ئامادەیی وڵاتەكەمان بۆ میوانداریكردنی كۆبونەوەی لوتكەی نێوان
هەردو سەرۆک لەسەر خاكی سعودیە دوپاتدەکەینەوە.
زیاتر:
سعودیه پشتگیریی له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام
له نێوان روسیا و ئۆكراینا، پابەندبونمان بۆ هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بەدیهێنانی
سەقامگیری لە ناوچەکەدا دوپاتدەکەینەوە و هیواخوازین کۆبونەوەکان هاوکاربن بۆ
بەدیهێنانی لێکتێگەشتن لەنێوان هەردولادا.