قوباد تاڵەبانی: دیداری یەکێتی بۆ نوێکردنەوەی دید و سیاسەتەکانمانە

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، بەدیدگایەکی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچون و خزمەتگوزاری، یەکێتی دوەهەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: نوێکردنەوەی دیدو سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا ئامانجی سەرەکی دیداری یەکێتی-یە.

ئەمەش هەیە: بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بەدروشمی:“بەدیدگایەکی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچون و خزمەتگوزاری” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووهەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوهەمین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە 15ـی  ئەم مانگە لە موسڵەوە دەستپێدەکات و دواتر ناوچه‌جیاجیاكانی هه‌رێم و عێراق دەگرێتەوە.

پێشتر: یه‌كه‌م دیداری یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی له‌ به‌رواری 12ـی 3ـی 2022 ده‌ستپێكرد و له 31ـی 5ـی 2022 كۆتایی پێهات سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی له‌بواره‌ جیاجیاكاندا داڕ‌شت و بوه‌ بنه‌مایه‌ک بۆ سیاسه‌تی گشتی ئەو حیزبە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا