بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت رێز لە قوربانیدان و خەباتی گەلی کورد لە رۆژئاوا بگیرێت

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ ناتالیا پوزیرێف، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا لە لیژنەی بەرگری پەرلەمان کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دوپاتی لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردولا کردەوە لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان.

ئەمەش هەیە: سەرۆکی یەکێتی، دوپاتی لە خواستی یەکێتی و گەلی کورد کردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە لە مێژینەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەت لە بواری ئابوری و دیپلۆماسیدا و رایگەیاند یەکێتی هەمیشە بەچاوی رێزەوە لە گەل و دەوڵەتی فەرەنسا، بە تایبەت هەڵوێستیی دڵسۆزانه‌ی خاتو دانیاڵ میتران دەڕوانێت كه‌ له‌ سه‌رجه‌م قۆناغەکانی سەختی خەباتی کوردایەتیدا پاڵپشت و داکۆکیکار بو لە مافەکانمان و رایگەیاند ئێمە قەت دۆستەکانمان کە لەگەڵمان بون و پشتیان لێنەکردین لە یادناکەین و بەپێزانینەوە لەو پەیوەندییانە دەڕوانین و دەمانەوێت گەشەی چۆنایەتی پێبدەین.

زیاتر: لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت سوریا و پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پاراستنی مافی هەمو نەتەوە و پێکهاتەکان کردەوە لە چوارچێوەی سوریای نوێدا، وتیشی، دەبێت رێز لە قوربانیدان و خەباتی گەلی کورد لە رۆژئاوا بگیرێت و بەشدارێکی راستەقینە بێت لە بنیادنانەوەی وڵاتەکەیان هەر هەوڵێکیش بۆ پەراوێزخستن و لە دەرەوەی ئەم ئامانجە نیشتمانییە بە زیان بۆ ئاسایشی ناوچەکە دەشکێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا