عەتا
سەراوی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
لە هەندێک پەیج لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
(ناسراو یان نەناسراو )، لێدوانێک بە ناوی بەندەوە بڵاوکراوەتەوە، بەندە لە دورو
لە نزیک، لێدوانی لەو شێوەیەم بۆ هیچ پەیج و کەناڵی راگەیاندن نەداوە کە قسەی
نەشیاو بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکەنەوە، ئەو جۆرەلێدوان و قسەکردنە دورە لە ئەدەبیاتی
ئێمەوە، هەمومان دەزانین ئەوانە هەندێک گروپی تێکدەرو گێرە شێوێنن، کە کاریان
تەنها چەواشەکارییە.
عەتا سەراوی
۲۹/ ۷/ ۲٠۲۱