عەلی حەمەساڵح: دەیانەوێت کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوا بکەنە ئەستۆی هاوڕێکەم

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ئەو دانپێدانانەی بە هاوڕێکەی کراوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی تۆماریکردووە بە ئاشکرا خۆی دایناوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی حەمەساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست گرتە ڤیدیۆیەکی وەک وەڵامێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ''لەدوای ساڵی 2022 هیچ پاسەوانێکم نەماوە و ئەو رۆژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ویستیان بێنە هەولێر و لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خۆپیشاندان بکەن، ئادەم عوسمان پەیوەندیکرد نەیویست بەتەنیابم بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی هات بە شوێنمدا.''

ئەوەشی وت: ''پێیانوایه‌ ئیعترافاتێكی زۆر گه‌وره‌یان ده‌ستكه‌وتوه‌ من بە ئاشکرا وێنە و ڤیدیۆی شەقامەکان و بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکانم کردووە و لە پەیجی خۆم بڵاومکردووەتەوە، دواتر هەر شوێنێک کوردی بێت یان عەرەبی لای خۆیەوە بڵاویدەکاتەوە.''

ئاماژەی بەوەشکرد: ''دەیانەوێت کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوا بکەنە ئەستۆی هاوڕێکەم، بەڵام ئەمە لێدانە لە کەسایەتی من باجی ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆرانه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بوم بەڵام  سەرەڕای ئەوانەش به‌رده‌وام ده‌بم پشتیوانی خەڵک.''

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا