بافڵ تاڵەبانی لە ساڵ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستدا: پێكەوە ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین

کوردستان 07/08/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە ٤٥ ساڵ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستدا، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو حزبە و سکرتێر و ئەندامانی و لایەنگرانی کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئاب، بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٤٥ەمین ساڵ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستدا پەیامێكی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

بەڕێزان کاک محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، کادران و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان. بەبۆنەی ٤٥ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.

ھیوادارم ئەم یادە ھاندەری زیاترمان بێت بۆ خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانمان بۆ تەبایی و یەکخستنەوەی ماڵی کورد. فاکتەری بەھێزکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بێت و پێکەوە بەسەر کێشە و قەیرانەکاندا زاڵبین و ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین.

ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانم کە دووپاتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان بکەینەوە و پێکەوە ھەنگاوی گەورەتر بنێین لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی و کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی گەلەکەمان. ھەرشادو سەرفرازبن

بافڵ تاڵەبانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا