وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان 31/08/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین لەگەڵ ژەمی دووەم لە سێ هەفتەوە بکاتە چوار هەفتە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ت ئاب، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" ماوەی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین لەگەڵ ژەمی دووەمی ڤاکسین لە سێ هەفتەوە دەکرێتە چوار هەفتە".

ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێشتر ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە 

ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارەکە لە سبەینێ ١ی ئەیلولەوە جێبەجێدەکرێت و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێشتر ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە و بەرواری ژەمی دووەمیان بۆ دیاریکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا