بابەتە سەرەکییەکە: کەمی رێژەی باران بارین ترسی خستوەتە
دڵی جوتیار و خاوەن ئاژەڵەکانی سنوری گەرمیان.
زیاتر بزانە: فەتاح کە جوتیارە و لەسەر روبەری زیاتر لە
90 دۆنم زەوی گەنمی چاندوە، لە راپۆرتێکدا بە زمناکۆ یەحیایی پەیامنێری BMC راگەیاند:ئەگەر رێژەی
باران بارین زیاد نەکات ئەمساڵ زیانی نزیکەی 20 ملیۆن دینارم بەردەکەوێت.
لەلایەکی ترەوە:
یەکێک لە خاوەن ئاژەڵەکانی سنورەکە دەڵێت، وشکەساڵی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر
کارەکەی ئەوانیش هەیە، چونکە کەمی باران بارین وادەکات لەوەڕگە کەم ببێتەوە و نرخی
و جۆ و گەنمیش گرانتر دەبێت بەهۆی کەمبونیانەوە.
لەلایەکی ترەوە: ستار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیانیش وتی: نزیکەی
ملیۆنێک و 100 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە سنورەکەمان هەیە و %90ی ئەو
زەوییانە پشت بە باران دەبەستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای وەرزی باران بارینەوە
تاوەکو ئێستا 125 ملیم باران لە سنوری گەرمیان باریوە، بەپێی ستاندارتی کەشوهەوای
ناوچەکەش، پێویستی بە 255 ملیم باران بارین هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی وشکەساڵی تێبپەڕێنێت.