بابەتە سەرەکییەکە: سەرجەم دەرچوانی ساڵی 2024ی
کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
کێ وتی: د. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێم بە BMC راگەیاند:
لە ئێستادا دامەزراندنی ئەو دەرچوانە لە پڕۆسەدایە.
ئەمەش بزانە: ناوبراو هیچ زانیارییەکی لەبارەی بەرواری دامەزراندن و دەستبەکاربونی دەرچوەکانەوە ئاشکرا نەکرد و ئاماژەی بەوەکرد: میلاک بۆ ئەو مەبەستە دابین
دەکرێت.