بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی
لێدوانێکی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەداتەوە.
چی وت: عەباس عێراقچی رایگەیاند: لێدوانی ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس سەبارەت بە وازهێنانی ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بێئەدەبییە.
زیاتر: پابەندبونی لە مێژینەی ئێران بە رژێمی جیهانی
نەهێشتنی چەکداری بۆ هەمولایەک رونە و هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنان و بەرهەمهێنانی
چەکی ئەتۆمی نادەین.
بیرخستنەوە: دوێنێ سکرتێری گشتی رێکخراوی
نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەکردبو: دەبێت ئێران بە رونی ئاشکرای بکات کە هیچ
نیازێکی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە.