پزیشکێک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بە پایسکل خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی منداڵبوون

هەمەرەنگ 19/09/2021

Alternate Text

بەهۆی کەمی بەنزین و سووتەمەنی لە لوبنان، پزیشکێکی نەخۆشییەکانی ژنان بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی منداڵبوون بەپەلە لە رێگەی پایسکلەکەیەوە خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانە.

زەکی سلێمان، ئەو پزیشکە لوبنانییەیە کە وێنەیەکی بە جلوبەرگری لێخۆڕینی پایسکلەوە بڵاوکردووەتەوە و منداڵێکی کۆرپەی لە باوەشدایە و خۆی نەشتەرگەری منداڵبوونەوەکەی بۆ ئەنجامداوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

یەکەم جار نییە ئەو کارە بکەم

سلێمان کە پزیشکی نەخۆشخانەی رزق-زانکۆی لوبنانی ئەمەریکییە، بە ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی راگەیاندووە:" دەمزانی ئەو منداڵە لەبەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو لەدایک دەبێت و بەهۆی ئەو قەیرانەی رووی لە وڵاتەکەم کردووە، ئۆتۆمبێلەکەم بەنزینی تێدا نەبوو، بۆیە بەناچاری و بەپەلە لە رێگەی پایسکلەکەمەوە خۆم گەیاندە نەخۆشخانە، ئەمەش یەکەم جار نییە ئەو کارە بکەم ".

ئەو پزیشکە وێنەکەی لەهەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و لە پەیامێکدا بۆ منداڵەکە نوسیویەتی:" ئەم وێنەیە هەڵبگرە و رۆژێک لە رۆژان باوکت پێت دەڵێت کە پزیشکەکەت لەپێناو پاراستنت بە پایسکل هاتووەتە نەخۆشخانە، لە سەردەمێکدا لەدایکبوویت کە وڵاتەکەت توشی قەیرانی بەنزین و دەرمان و خواردن و کارەبا بووەتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا