نوێترین زانیارییەکان دەربارەی لەکارکەوتنی فەیسبوک

هەمەرەنگ 05/10/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شەوی رابردوو سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک و چەند ئەپلیکەیشنێکی دیکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی راگیران.
شەوی رابردوو سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک و واتسئەپ و ئینستاگرام بەهۆکارێکی نادیار راگیران و هیچ بەشداربوویەکی ئەو ئەپلیکەیشنانە نەیدەتوانی سوود لە هەژمارەکەی وەربگرێت.

نزیکەی حەوت ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

بەگوێرەی پێگە جیهانییەکان، بەهۆی لکارکەوتنی فەیسبوکەوە لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەدا کۆمپانیاکە نزیکەی حەوت ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

هێزێک هەیە کە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵبکرێت ئەویش هاککەرەکانن

هاوکات کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا و رایگەیاند: لەکارکەوتنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەلماندیان هێزێک هەیە کە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵبکرێت ئەویش هاککەرەکانن".

ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە ئامادەین پاڵپشتی هونەری ئەو کۆمپانیایە بکەین

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"  گەر کۆمپانیای فەیسبوک پێویستی بە هاوکاری هەیە ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە ئامادەین پاڵپشتی هونەری ئەو کۆمپانیایە بکەین".
دواجار لە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک لە بڵاوکراوەیەکدا کارابوونەوەی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبووکی راگەیاند بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری لەکارکەوتنەکەی بخاتەڕوو، تاوەکو ئێستاش کۆمپانیای خاوەنداری ئەپلیکەیشنەکە هیچ لێدوان و بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبوکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا